سەردێڕ:

نرخی زێڕ بوو بە چەند؟

AM:09:49:03/03/2025

26580 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک دابەزی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٨٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٨ دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، ماوەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.


نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥١٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٩٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٢٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٨٤ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٩٨ هەزار دینارە

 

 













گەلەری