سەردێڕ:

لێکەوتەکانی پەیامی ئاشتی ئۆجەلان

PM:08:32:27/02/2025
3632 جار خوێندراوەتەوە
زمناکۆ عوسمان
+ -

 

کورد هەمیشە پەیامی ئاشتی هەبووە تەواوی شۆڕشەکانی بۆ بەرگری بووە لە شوناسی نەتەوەیی.

ئەم پەیامەی ئۆجەلان گەیاندنی ئەو ڕاستییەیە کە پەکەکە تیرۆرست نیە و ئامانجی ئاشتییە..

پرۆسەی چەک دانان پرۆسەیەکی قورس و خۆکوژییە بەڵام کۆتای حیزبیش نیە لەمێژووی نوێی حیزبی کوردیدا کۆمەڵی ئیسلامی هەیە کە چەکی دانا و تا ئیستاش بەردەوامە راستە جیاوازن لە ڕووی ئەجیندا و سیاسەت هێزو دووژمنی بەرامبەری بەلام پەکەکەش ئەو هێزەی هەیە بەردەوام بیت.

هەرچەندە لێکدانەوەکان بەجۆرێکە و چاوەروانکراوە کەتورکیا خیانەت لەم پەیامە بکات و کورد باجی ساویلکەی بدات..

بەڵام لەگەل ئەوەشدا پرۆسەی ئاشتی و چەکدانان لەم قۆناغەدا بۆ ئۆجەلان باشترین بژاردەیە بەلایەوە بۆ بەدیهێنانی مافی کورد ڕەنگە ئەو پیاڵە ژەهرە بیت کە ئامادەیە بیخواتەوەو ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگریت بەو مەرجەی کورد بە ئامانجی بگات و ئاشتی بەرقەرار بیت ڕەنگە ئۆجەلان ئاشتی لەشەڕ پیباشترە بەو پێیەی چەندین ساڵە خەباتی چەکداری پەکەکە نەیتوانی بیت ئامانجەکانی بەدیبهینیت و بیەویت قۆناغێکی نوێ تاقی بکاتەوە هەرچەندە جگە لە بەرپرسیارێتی گەورە لەسەر شانی خۆی بەرپرسیارێتی خستوەتە سەر شانی سەرکردایەتی پەکەکە بەوەی لەکۆنگرە چی بریارێک بدەن دواتر مێژوو تاوانباریان نەکات؟ بۆیە یەکەم هەوڵی سەرکردایەتی پەکەکە دلنیابوونە لە راستی پەیامەکەو دۆخی ئۆجەلان.

پرسیاری گرنگ ئەوەیە پەکەکە چی بکات چەک دادەنیت یان بەردەوام دەبیت؟ ئەگەر بریاری بەردەوامی بدات و چەک دانەنیت ئەم ئەگەرانە لەبەردەمی دایە..

ئەگەر چەک دابنیت دەبیت مەرجەکانی چیبن؟ چۆن جێبەجیبکریت لە چی قۆناغێکەوە دەبیت، ئایا قەندیل وەک پێگەی هێز و مانەوە رادەست دەکات لەسەرەتادا یان نا؟

٢ - دانانی چەک بەبێ هیچ گۆرانکاریەکی پێشوەختە و بەبێ هیچ گرنتیەکی نێودەولەتی وەک خۆ کوژییە؟ ئایا تورکیا ئامادەیە بۆ ئاشتی یان سیاسەتی میتی ئەو ووڵاتەیە بۆ بەردەوامی جەنگ؟

٣ - لەکاتی چەکدانەنان و بەردەوامی دان ڕەنگە هۆیەک بیت بۆ دووبارە دروستبونەوەی هەراو دەنگی تیرۆرستبوونی پەکەکە لەرووی هەریمی و نیودەولەتیەوە بەوەی تورکیا و رابەرەکەشی ئامادەن بۆ ئاشتی بەلام پەکەکە ئامادە نیە بەمەش تورکیا زیاتر دەستکراوە دەبیت بۆ ئەنجامدانی هەموو هەرەشەو تۆقاندنێک بۆ لایەنگرانی پەکەکە و هێزە سیاسیەکانی تورکیاش بەتەواوی لەقاڵب بدات.

٤ - ئایا ئیران لەگەل چەک دانانی پەکەکەیە تاچەند دەتوانیت کاریگەری هەبیت لەم پرۆسەیە لەکاتێکدا لەڕۆژگاری ئەمرۆدا نزیکبونەوە لەئیران بەدەردی حەماس دەتبات.

٥- ئەوە جگە لەوەی ئەم بریاری سەرکردایەتی پەکەکە کاریگەرئ دەکاتە سەر ئایندەی کورد لە سوریاشدا بەو پییەی تورکیا هەمیشە شۆرشگیرانی کوردی سوریا بەبەشیک لە پەکەکە دەبینیت بۆیە ئەم ئەگەرانە قۆناغی قورسە بۆ پەکەکە.

لێکەوتەکانی چەک دانان دیسانەوە ئەمیش لەبەردەم کۆمەڵێک ئەگەر دایە کاریگەری لەسەر داهاتویی پەکەکە هەیە لەوانە..

١- هەر چەندە ئەوە چەندان ساڵە ئۆجەلان لە پەکەکە دابراوە بەلام خاوەنی پێگەیەکی سیاسی و نەتەوەیی گرنگە لە تەواوی کوردستان پەکەکە بیەویت یان نا ئەو ڕابەریانە و ماندێلای ئەو شۆڕشەیە بەمەش لادان لە پەیامەکەی کاریگەری لە داهاتووی هێزی مەعنەوی و مادی و جەنگی پەکەکە هەیە.

٢- گەورەترین ترس و لێکەوتەی ئەم پەیامە دروست بوونی درز و کەلێنی گەورەیە لەنێوان سیاسیەکوردەکانی تورکیا و پەکەکە لەلایەک و تەنانەت لەناوو خودی پەکەکەش ڕەنگە ببیتە هۆی ئینشیقاق و لەتبوون.

جگە لەکاریگەری لەسەر جەماوەری پەکەکە ..

٣- بەردەوامی دان ڕەنگە هۆکاریک بیت بۆ کەمبونەوەی پەیوەندیەکانی پەکەکە لەسەر ئاستی هەریمی و نێودەلەتی، ناوخۆی تەنانەت لەگوند و شارەکان بۆیە پەکەک لەسەخترین قۆناغی دایە بیەویت بەردەوامی بدات دوای دلنیابوون لەراستی پەیامەکەی ئۆجەلان توشی لاوازی هیزی سەربازی و مەعنەوی و مادیش دەبیت.


 

 

گەلەری