وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی هەڵگری بڕوانامەی شارستانین (مەدەنی) دەتوانن لە سبەینێ سێشەممەوە تاوەکو رۆژی هەینی ناو تۆمار بکەن بە مەبەستی وەرگرتن لە کۆلێژی سەربازی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، هەر کەسێک کە دەیەوێت وەربگیرێت پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت:
١. پیویستە لە
دایک و باوکی عێراقی بن.
٢.
پێویستە تەمەنی ٢٠ ساڵی تەواو کردبێت و لە ٢٦ ساڵ زیاتر نەبێت بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی،
هەروەها لە ٢٨ ساڵ زیاتر نەبێت بۆ ئەندامانی سوپا و وەزارەتی بەرگری.
٣. هیچ
تاوانێکی گەورە و بچوکی نەکردبێت کە لەسەر کەسایەتی و ئەخلاقی کەوتبێت یاخود
ناوبانگی زڕابێت.
٤.
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە کۆلێژی مەدەنی حکومی یان ئەهلی کە لەلایەن وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە دانپێدانراوە.
٥.
لە کۆرسە کراوەکان لە کۆلێژە سەربازییەکان دوور نەخرایەوە، یان نەیتوانیوە تێیدا
بخوێنێت، یان تاوانی نەچوون یان وازهێنان لە سوپا ئەنجام بدات.
٦.
جێبەجێکردنی مەرجەکانی لەشجوانی و سەلامەتی تەندروستی و دەروونی، و دوور لە کەمئەندامی
جەستەیی بێت هاوکات نابێت تاتۆی کردبێت.
٧.
باڵای لە ١٦٥ سم کەمتر نەبێت.
٨.
داواکار پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان.
ئەو بەڵگەنامانەی پێویستە پێت بێت لەکاتی پێیشکەشکردن:
١.
فۆڕمی ئەلیکترۆنی دوای پڕکردنەوەی بە زانیاری لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگرییەوە.
٢.
کارتی نیشتمانی ئەسڵی لەگەڵ ٦ کۆپی رەنگاوڕەنگ.
٣.
کارتی بەشەخۆراکی ئەسڵی بە ٦ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
٤.
کارتی نیشتەجێبوونی ئەسڵی بە ٦ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
٥.
٦ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ بە پشتی سپی.
٦.
پشتڕاستکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون (ئەسڵی) کە ناونیشانەکە بە وردی لەگەڵ نزیکترین
مزگەوت یان شوێنێکی ناسراو، بڕوانامەی یەکەی کارگێڕی و ئاسایشی نیشتمانی، لەگەڵ ٣
کۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
٧.
بۆ داواکارانی سەربازی، نامەیەکی پشتگیری لە یەکەکەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن کە بەردەوامبوونی
خزمەتەکەی پشتڕاست بکاتەوە، لەگەڵ فۆڕمی هەڵسەنگاندنی فەرماندەکان.
٨.
گرێبەستی هاوسەرگیری (ئۆرجیناڵ) بۆ داواکار یان دایک و باوک، لەگەڵ ٢ کۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
٩.
بەڵگەنامەی دەرچوون (ئەسڵی) بە ٤ نوسخەی ڕەنگاوڕەنگ یان پشتڕاستکردنەوەی دەرچوون بە
نمرەی کۆتاییەوە، بە مەرجێک بەڵگەنامەی ئەسڵی پێش بەرواری چاوپێکەوتنی کۆتایی بە بڕوانامەدار
بهێنرێت.
١٠.
نامەی پشتگیری لە دەزگای شەهیدان بۆ خوازیاران بهێنن، بەمەرجێک کە تایبەتە بە
(باوک و دایک)، بە سیستەمی ئەلیکترۆنی (بارکۆد) پاڵپشتی بکرێت، و زیاتر لە ساڵێکە
دەرنەچووبێت.
١١.
ئەو بەڵگەنامانەی سەرەوە لە فایلێکی پلاستیکی (مانیلا) دابنرێت بە ڕەنگی شین بۆ خەڵکی
سڤیل، سوور بۆ منداڵانی شەهیدان، و سەوز بۆ ئەندامانی وەزارەتی بەرگری.
لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت ناوەی خۆت تۆمار بکەیت:
https://eformsmod.ur.gov.iq/