سەردێڕ:

پەیامێک بۆ وەزیری پەروەردە

PM:11:17:27/02/2025
2424 جار خوێندراوەتەوە
ئەکبەر غەریب
+ -

سیستەمی پەروەردە بەکەسانێک جێگیر نابێت کە ناوەندە پەروەدەییەکانی پێ پیرۆزترو گەورەتر نەبێت لە بارەگای حزب و پارتەکان!

بەکەسانێک جێگیر نابێت لەسەر بنەمای تۆخی حزبایەتی بەرپرسیارێتی پێ درابێت نەک توانستی پەروەردەیی.

بەکەسانێک سیستەم جێگیرناکرێت کە  لە قوتابخانەو خوێندنگاکانەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەنجام بدات بۆ حزبەکەی و ناوەندە پەروەردەییەکان بکات بە ئامرازی بەدیهێنانی خواستی حزبەکەی!

سیستەمی پەروەدەو پرۆسەیی مەعریفە لەژێر  سایەیی دەسەڵاتێک هەرگیز گەشە ناکات کە خۆی  بکوژی ڕۆحی پەروەردە بێت.

دڵنیام ئاواتی زۆربەمان ئەوەیە ڕۆژێک  ئەم کۆمەڵگە لەڕووی پەرورەدەو سیستەمی ژیان کردنەوە بکەوێتە سەر ڕێچکەیەکی دروست.

ببینە کۆمەڵگەیەکی  خاوەن قەڵای قایمی

 فیکرو  پەرورەدە و شوناس و  کلتور و  بەرهەمی زانستی خۆمان.

ئەمە خەون و خەیاڵ نیەو گومانم لەوەنیە ڕۆژێک هەر دەبێت ئەگەر ئێمەش نەبین  جیلێکی  لە ئێمە بوێرترو ڕاشکاوتر بێتە کایەکەو ئەو خەونە بێنێتە دی!

هەموو سیستەمە پەروەردەییەکانی دوونیای مۆدێرن خەریکی بەرهەمهێنانی گەنجی زانستخوازو پێشکەوتووخوازە، دەسەڵاتی ئێمە دژی مەعریفەو پەروەردەو زانست و داهێنانە، لە سەروبەندی گەرمەیی وروژاندنی فێرخواز بۆ فێربوون، دەسەڵات هێندەی تر چنگی لە گەروی پەروەردەو مامۆستاو هاوڵاتیان توند دەکات و زیاتر پرۆسی فێربوون دەکوژێت!

فەلسەفەی حوکمڕانی بەخێوکردنی میللەتە

نەک ببیتە " خێو "  بەسەر میللەتەکەتەوە

وەک ئەم " جوت خێوو"ـەی کە لە کوردستان بونیان هەیە .

گەلەری