دوای وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی ئێران، محەمەد جەواد زەریف یاریدەدەری سەرۆک کۆماریش دەستی لەکار کێشایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژى رایگهیاند، دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی دوای "ئامۆژگاری" سەرۆکی دەزگای دادوەریی هاتووە ئەوەش بۆ رێگریکردن لە فشاری زیاتر بۆ سەر حکومەت.
جەواد زەریف له لێدوانێكدا هیواشى خواستووە، ئەو بە دەستلەکارکێشانەوەکەى
ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە ئیرادەی گەل و سەرکەوتنی حکومەت لاببات".
هاوکات، زەریف کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠٢١ لە سەردەمی حەسەن رۆحانی،
سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیدا وەزیری دەرەوە بووە، کەسایەتییەکی دیاری نزیک لە چاکسازیخوازان
بووە، بەبێ ئەوەی پەیوەندییەکی ئاشکرای بە هیچ باڵێکی سیاسییەوە هەبێت.
دەست لەکار کێشانەوەی زەریف لە کاتێکدایە، دوێنی لە کۆبونەوەی پەرلەمانی
ئێراندا بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، دوای مشتومرێکی زۆر
بە دەنگی ١٨٢ متمانە لە وەزیری دارایی حکومەت وەرگیرایەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەسەر قەیرانی ئابووریی بەردەوامی ئێران و
بەرزبوونەوەی بەرچاوی هەڵاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.