سەرۆکی مەهەپە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئەنجامدا کە لە زیندانی (ئەدیرنە)دایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کرد کە لە زیندانی ئەدیرنەدایە. باخچەلی سوپاسی دەمیرتاشی کرد بۆ بەشدارییەکانی لە پرۆسەکەدا.
ئەوەش زانراوە کە دوێنێ کۆبوونەوەکە ئەنجامدراوە و دەوڵەت باخچەلی
سوپاسی دەمیرتاشی کردووە بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی.
کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی پارتی دیموکرات شاندی پارتی دەمیرتاش کە
پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک و سری سورەیا ئۆندەر، ١١ی گوڵان (مانگی
کوردی) لە زیندان لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش کۆبووەوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش دوای کۆبوونەوەکە لێدوانێکی دا و رایگەیاند،
پڕۆسەکە پرۆسەی دیموکراتیزەکردن و ئاشتی و برایەتییە.
دەمیرتاش سوپاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئۆزگور
ئۆزێل سەرۆکی جەهەپە و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەی کرد.
سەلاحەدین دەمیرتاش وتی، "هەرکەسێک لەسەر ئەو بابەتانە قسە بکات
پێویستە دوور بکەوێتەوە لە هەڕەشە و رەشبگیری و لێدوانی ئیستفزازی".