سەردێڕ:

ئەپیكۆر: بەبێ‌ گەیشتن بە رێككەوتنێكی یاسایی دوودڵین لە دەستپێكردنەوەی هەناردەكرنی نەوت

PM:10:56:02/03/2025

1176 جار خوێندراوەتەوە

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە كوردستان (APIKUR) رایگەیاند، کۆمپانیاکانی ئەندام لە كۆمەڵەكەیان بەردەوامە لە هەوڵەكانیان بۆ رێکەوتنێكی دادپەروەرانە و شەفاف.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥، ئەپیكۆر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسویەتی، لە سەرانسەری پیشەسازی نەوتی جیهانیدا، بە عێراقی فیدراڵیشەوە، ئەم جۆرە رێکەوتنانە پراکتیکی ستانداردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە رێککەوتنانە بەجۆرێك گەرەنتی ئەوە بكات كە هەریەك لە بەرهەمهێنەر و کڕیار تێگەیشتنێکی روونیان هەبێت بۆ پابەندییەكانیان، بەبێ ئەو بەڵگەنامە یاساییانە، کۆمپانیاکانی(@apikur_oil) دوودڵن لە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان.













گەلەری