سەردێڕ:

عێراق مانگی رابردوو نزیکی ٦٠٠ زیندانی ئازاد کردووە

PM:02:52:02/03/2025

1088 جار خوێندراوەتەوە

وازارەتی دادی عێراق راگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا لە چاکسازییه‌كانی عێراق ٥٩٤ زیندانی ئازادکراون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دادی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، لە ماوەی مانگی مانگی دوو (شوبات)ی ٢٠٢٥، لە چاکسازییه‌كانی عێراق ٥٩٤ زیندانی ئازادکراون.

باسی لەوەش کردووە، کۆی گشتی ئەو زیندانیانەی ئازادکراون گەیشتوەتە ٥٩٤ زیندانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكه‌، لەنێویاندا ٥٧٢ زیندانی کە بە بڕیاری ئازادکردن یان بە بڕیاری جیاکاری، یان دوای تەواوبونی سزاکەیان ئازادکراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەردەوامن لە وردبینیکردن لە میکانیزمی ئازادکردن بۆ دڵنیابوون لە تەواوکردنی سەرجەم رێکارە یاساییەکان، هاوتەریب لەگەڵ پێوەرەکانی دادپەروەری و سەروەری یاسا.













گەلەری