PM:04:12:02/03/2025
5444 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لەسەرچەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی کاربەڕێکەر بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هەڵگیرسانی راپەرینە مەزنەکی کوردستان رۆژی پێنجی ئازار پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە تەنها لە رۆژی چوارشەممەدا
دەبێت و رۆژی پێنجشەممە دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.