سەردێڕ:

دووبارە کێشە لە بەرهەمهێنانی کارەباوە روویدا؛ دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کارەبا؟

AM:10:33:25/02/2025

908 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بە هۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیرا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بەهۆی راگیرانی هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بڕی ٢٥٠٠ مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

هاوکات، هەر دوێنێ شەو وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو، ئەوەش بووە هۆی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی. ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتەوەتەوە سێ هەزار و ٨٠٠ مێگاوات.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو دۆخە ئاساییە وەزارەتی کارەبا باسی دەکات پێدانی پێنج بۆ شەش کاتژمێر کارەبایە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا. هاوکات و سەرەڕای خراپی دۆخی کارەبا لە شارەکانی هەرێم، حکومەتی کاربەڕێکەر هەزار و ٧٠٠ مێگاواتی دەفرۆشێتە شارەکانی دیکەی عێراق.













گەلەری