AM:10:17:25/02/2025
24468 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بە هۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی سەرەکی کەرکوک – هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستدا دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک بەر لەئێستا، لەڕێگەی سەرەکیی کەرکوک – هەولێر و بەدیاریکراوی نزیک ناحیەی پردێ، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا و ئۆتۆمبێلێکی
تری جۆری تۆیۆتا کامری دابووە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداو دوو کەسی تریش بە سەختی برینداربوون.
سۆران محەمەد - کەرکوک