نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا زیادیکرد و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٥ دۆلار بەرزبووەوە، ئۆنسەیەک لەو کانزایەش بە دوو هەزار و ٩٤٠ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
هاوکات، نرخی زێڕ
لەبازاڕەکانی هەرێم نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە
٥٣٥ هەزار دینارە و زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٢ هەزار دینارە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
دۆناڵد ترەمپ، ماوەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم
و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران
دروستکردووە.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٣٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٢٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٦٥٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧١٢ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە
٢١ بە ٦٢٣ هەزار دینارە