سەردێڕ:

بەهۆی دروستبوونی شەختە و سەرمایەکی زۆر لەم ناوچانە پشوو راگەیەندرا

PM:11:05:23/02/2025

132848 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکی سارد و سەرما ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و سبەینێش بەشێک لە ناوچەکان پشوویان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکان راگەیاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ کەشوهەوا سارد دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و لە هەندێک ناوچە نزیکە ١٠ پلە دەچنە ژێر سفر.کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی سارد و سەرماوە لە کاتەکانی بەیانیدا دیاردەی بەستن و دروستبوونی شەختە دەبێت.

هاوکات بەهۆى نالەباریى کەشوهەواوە لە هەر یەک لە ئیدارەکانى سۆران و گەرمیان و قایمقامیەتى پێنجوێن و تەوێڵە و بیارەى سنوری هەڵەبجە و شارباژێڕ و شەقڵاوە و قەرەداغ و سنووری شارەزوور سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن و فەرمانگەکان کرایە پشوو، جگە لە تاقیکردنەوىى بەراییی ١٢ی ئامادەیی کە لە کاتى خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

هەر بەهۆی کەشوهەواشەوە، سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای کەرکوک و هەریەک لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و نەینەوا پشووی فەرمییە.

هاوکات، لە شەقڵاوە تەنها خوێندنگا بنەڕەتییەکان پشووی فەرمییە، بەڵام خوێندنگا ناوەندییەکان ناگرێتەوە بەهۆی هەبوونی تاقیکردنەوەی بەرایی.

پلەى گەرمى ئەمشەوى بەشێک لەناوچەکانى هەرێم:

هەولێر: ٢ پلەی سیلیزی

پیرمام: -٣ پلەی سیلیزی

سلێمانى: -١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤ پلەی سیلیزی

کەرکووک: ٣ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٠ پلەی سیلیزی

بازیان: ٠ پلەی سیلیزی

دەبەندیخان: ٣ پلەی سیلیزی

کەلار: ٤ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٠ پلەی سیلیزی

ئامێدى: -٦ پلەی سیلیزی

بامەرنێ: -٦ پلەی سیلیزی

سۆران: -٢ پلەی سیلیزی

بارزان: -٢ پلەی سیلیزی

هەڵشۆ: -٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -١١ پلەی سیلیزی


 













گەلەری