سەردێڕ:

نرخی زێڕ نزمبووەوە

AM:08:44:25/02/2025

26396 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ نزمبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٤٠ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٣ دۆلار و پێنج سەنت نزمبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دوو هەفتە بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

هەرچەندە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پاڵپشتیکردنە لە بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، بێ وەڵام نامێنێتەوە لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٣ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٣ هەزار دینارە.













گەلەری