PM:11:22:24/02/2025
69492 جار خوێندراوەتەوە
هەریەک لە پەروەردەی قەرەداغ و پارێزگای نەینەوا و پارێزگای بابل لەگەڵ پارێزگای دیالە و موسەنا سبەی پشووی فەرمی دەبێت بەبۆنەی دروست بوونی شەختە و ئاستەنگی هاتووچۆ.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥، هەریەک لە پارێزگارەکانی (نەینەوا، بابل، دیالە، موسەنا) رایاگەیاند، بەهۆی ساردی کەشوهەوا سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم خوێندنگا و زانکۆکان.
هاوکات، پەروەردەی قەرەداغ رایگەیاند، لەبەر سەلامەتی گیانی خویندکاران و
مامۆستایان بەهۆی ئەوەی لەناو قەرەداغ
ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە بەیانی پشووەتەنها بۆ ناوەندی خوێندن وە فەرمانبەران بەیانی ئەتوانن کاژمێر ١٠ برۆن بۆ
دەوام رێگە و بان ئاسایی ئەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە زۆربەی شارەکانی هەرێم و عێراق پلەی گەرمی ژێر سفرە،
یەکێک لە ناوچەکانی هەرێم تەنانەت لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا ساردترە ئەویش حاجی
ئۆمەرانە کە (-١٩) پلەی سیلیزییە، بەراورد بە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا (-٩) پلەی
سیلیزییە.