PM:11:36:24/02/2025
1108 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ سێ کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا کەم بووەوە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لە ئێستادا دۆخی کارەبا چووەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو، ئەوەش بووە هۆی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی. لە ئێستادا تواندراوە گرفتەکە چارەسەر بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە و بڕی بەرهەمهێنانی
کارەبا گەیشتەوەتەوە سێ هەزار و ٨٠٠ مێگاوات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەو دۆخە ئاساییە وەزارەتی کارەبا باسی دەکات پێدانی پێنج
بۆ شەش کاتژمێر کارەبایە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا. هاوکات و سەرەڕای خراپی دۆخی کارەبا
لە شارەکانی هەرێم، حکومەتی کاربەڕێکەر هەزار و ٧٠٠ مێگاواتی دەفرۆشێتە شارەکانی دیکەی
عێراق.