PM:02:56:25/02/2025
2704 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، سبەی چوارشەممە (٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥) مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەدرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەپێی بەرواری دەست بەکاربوونیان دابەش دەکرێت کە تەمویلەکەیان لەسەر
داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
باسی
لەوەشکرد، دوای تەواو کردنی سەرجەم رێکارەکانی وردبینی و ژمێریاری لەوەزارەتی خوێندنی
باڵا و گەیشتنی لیستەکانیان بۆ گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی مووچەکانیان دابەش
دەکرێت.
ئەمە
لەکاتێکدایە، ئێمە لە مانگی ٢ی ٢٠٢٥داینهێشتا مامۆستایانی گرێبستە مووچەی مانگی ١٠ و ١١ی ٢٠٢٤یان وەرنەگرتووە.