AM:11:21:21/02/2025
1344 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی دزینی بڕێک زێڕ، لە رانییە دەستگیرکردووە و لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا.
ئەمرۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی رانیه دوێنێ سه‌ردانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رانییه‌ی كردووە به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا كه به وته‌ی خۆی زێڕ له ماڵه‌كه‌یدا دزراوە، ده‌ستبه‌جێ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رێكخرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای به‌دواداچوون و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری
پێویست و سود وه‌رگرتن له كامێراكانی چاودێری توانراوە ناسنامه‌ی تۆمه‌تباران ئاشكرا بكرێت و دوای به‌دستهێنانی
ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تباران ده‌ستگیركراون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا تۆمه‌تباران له
به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و پۆلیسدا دانیان نا به تاوانه‌كه‌یاندا، هاوكات
ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر زێڕە دزراوه‌كه، هەروەها دادوه‌ر و به مادده‌ی (٤٤٣) لە
یاسایی سزادانی عێراقی تۆمه‌تباران دەستگیرکراون.
پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین وتیشی، تۆمەتبارەکان ژنێک و پیاوێکن و
دانیشتووی رانییەن و بە رەچەڵەک خەڵکی سوریان.