سەردێڕ:

سوپای ئیسرائیل: ٨٠٠ زیندانیی فەڵەستینی بەرامبەر شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکەین

PM:02:53:21/02/2025

1432 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ سوپای ئیسرائیل ٨٠٠ زیندانیی فەڵەستینی ئازاد بکەن، لەبەرامبەر شەش بارمتەی ئیسرائیلی.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززەو ئیسرائیلدا، بڕیارە سبەینێ سوپای ئیسرائیل ٨٠٠ زیندانیی فەڵەستینی بەرامبەر شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات.

هەروەها گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین، دوێنێ لە چوارچێوەی هەمان رێککەوتندا، چوار تەرمییان رادەستی ئیسرائیل کردەوە.

هاوکات لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئیسرائیل هۆشداری لە هەر پێشێلکاریەک لەلایەن حەماسەوە دەدات سەبارەت بەم رێککەوتنە.

 













گەلەری