سەردێڕ:

هۆشیار زێباری: ٩٠٪ـی کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تەواو بوون

AM:09:49:21/02/2025

1340 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، لە سەدا ٩٠ـی کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تەواو بوون. بەگوێرەی زانیارییەکانیش، یەکێتی لەسەر پۆستە باڵاکان سازشی کردووە سەرۆکی حکومەت و هەرێم بۆ پارتی بێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێ هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی باسی لەوەش کردووە، تا ئێستا چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ یەکێتیدا ئەنجام داوە و گەیشتوونەتە زۆر ئەنجامی باش لەسەر پێکهێنانی حکومەت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ یەکێتیدا لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان مامەڵە لەگەڵ یەکێتی دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانیش، لەسەر پۆستە باڵاکان یەکێتی سازشی کردووە، سەرۆکی هەرێم و حکومەت بۆ پارتی بێت، سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ یەکێتی بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، یەکێتی بانگەشەی رووخاندنی پارتی دەکرد، بەڵام لە ئێستادا، جارێکی دیکە سازشی بۆ پارتی کردووە و رازی بووە بە وەرگرتنەوەی پۆستی جێگریی.

 













گەلەری

‌بەپەلە