سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:08:16:21/02/2025

872 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ کەمێک بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک نرخەکەی بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٢ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ترەمپ هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی٪٢٥ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ٪١٠ی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا یەکـی مانگی ئایار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات













گەلەری

‌بەپەلە