AM:12:10:21/02/2025
4844 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێبوون و شارەوانی عێراق رایگەیاند، دەست دەکرێت بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕەوەکان لە هەموو پارێزگاکان جگە لە پارێزگای کەرکوک.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کردووە بە مەبەستی تاپۆکردنی زەوییە زیادەڕەوەکان جگە لە کەرکوک.
ئاماژەی بەوەشکراوە، بە
پێی بڕگەی ٧ـی کارنامەی ژمارە ٢٠ـی ئەمساڵ کە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووە
بڕیارەکە لە ٢٧ـی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.