PM:11:24:20/02/2025
2672 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم بڕی بارانی ١٢ کاتژمێری بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە رایگەیاند، ئەم شەو باران بارین بەردەوام دەبێت لە هەولێر و دهۆک پاشان لە درەنگانى شەو لە سەنتەرى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە و کەکوک و ناوچەکانى گەرمیان بەفر و باران دەبارێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە شاری دهۆک بووە و نزیکەی ٢٦ ملیم باران باریوە و لە زاخۆش نزیکەی ٢٢ ملیم باران باریوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینى دەکرێت ئەم شەو
باران بارین بەردەوامى هەبێت لەسەنتەرى شارى هەولێر و دهۆک پاشان لە درەنگانى شەو
لە سەنتەرى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە و کەکوک و ناوچەکانى گەرمیان بارانى مام ناوەند ببارێ لەگەڵ بارینى بەفر لە
ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
بڕی باران
بارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو بەم شێوەیەیە:
هەولێر/ ٣.٤ ملم
شەمامک / ٢.٤ ملم
خەبات / ٥.٢ملم
پیرمام/ ٩ ملم
سۆران/ ٧.٨ ملم
بارزان/ ٢١.٢ ملم
حاجى ئۆمەران/ ٢.٦ ملم
سلێمانى/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک/ ٢٥.٧ ملم
زاخۆ / ٢١.٨ ملم
بامەرنێ/ ١٧ ملم
ئامێدى/ ١٠.٢ ملم
ئاکرێ/ ١٥.٨ ملم
مانگیش/ ٢١.٦ ملم
کەرکووک/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە