PM:09:25:20/02/2025
1068 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی پێشووى نەوەی نوێ دەڵێت، کوردایەتی لای سەرانی یەکێتی و پارتی یەکسانە بە بازرگانی و هەرکات بەرژەوەندییە کەسی و حیزبییەکانیان بکەوێتە مەترسییەوە پەیوەندیی هەرێم و بەغدا تێکدەچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لای پارتی و یەکێتی کوردایەتی یەکسانە بە بازرگانی و ئەگەر بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق باشبێت و کۆمپانیاکانیان بە نایاسایی ئیش بکەن ئەوە کورد کێشەی نییە لەگەڵ بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەربەرژەوەندیە
کەسیی وحزبیەکانیان کەوتە مەترسیەوە و کێشە بۆ پڕۆژە و کۆمپانیاکانیانیان دروست
بکرێت و چاوپۆشی لەکردارە نایاساییەکانیان نەکرێت، ئەوکات کورد کێشەی هەیە و پەیوەندی
هەرێم بەغدا ئاڵۆز دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوکات هەرێم دەڵێت کورد کێشەی
هەیە و دەستی سیاسی لەپشت ئەو ئیجرائاتانەیە و عەقلیەتی شۆڤینی عێراق بەڕێوە دەبات،
بەڵام ناڵێن ملیارێک و دووسەد ملیۆن دۆلار باج قەرزدارم نەمداوەتەوە بۆیە حکومەتی
عێراق رێوشوێنی یاسای لە دژمان گرتووەتە بەر.