سەردێڕ:

یەکەم ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی کرایەوە

PM:07:16:20/02/2025

1968 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ناوەندیی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانی لەبارەی گرنگیی ناوەندەکەوە رایگەیاند، شاری سلێمانی دەباتە ناو نەخشەی بانکە داراییە نێودەوڵەتییەکان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شاد فیکرەت، بەڕێوەبەریی پەیوەندییەکانی ناوەندیی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ناوەندەکە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی بوارەکانی ئابووری و دارایی بەشێوازێکی سەردەمییانە و پێشکەوتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەندەکە پێکهاتووە لە ژمارەیەک ناوەند و سەنتەری بازرگانی،کۆمەڵێک بانکی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیی، هەروەها کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و کۆمپانیای تایبەت بە فرۆشتنی پشک و سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئابووری، سەنتەرێکی راهێنان و سەنتەری زیرەکی دەستکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، ناوەندەکە گرنگیی بۆ شاری سلێمانی هەیە و شارەکە دەباتە ناو نەخشەی جیهانیی ناوەندە داراییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها، بانکی ناوەندی عێراق پلانی هەیە لە داهاتوودا لقێکی رەسمی لە هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید لیژنەی تایبەتمەندییان ناردووە بە مەبەستی دیاریکردنی شوێنەکانیان لە ناوەندەکەدا، بەڵام رێکارەکانی تەواوکردنی مامەڵەکانییان لەئێستادا تەواونەبووە و لەسەر رەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ماوەتەوە.













گەلەری

‌بەپەلە