سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی نەوتی و نانەوتی لە حکومەتی کاربەڕێکەر دەکات

PM:03:14:20/02/2025

8336 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لە نوسراوێکدا داوای داهاتی نەوت و نانەوتی لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەکات و دەڵێت، بە تەنها بەو ٥١ ملیار دینارەی بۆ مانگی یەک نێردراوە رازی نابین دەبێت هەموو داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بخرێتە سەر بانکەکانی عێراق.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی نوسراوێکی بڵاوکردەوە، دەبێت هەموو هەژمارە داراییەکانی داهاتی نا نەوتی واتا ناوخۆ بخرێتە سەر هەژماری بانکەکانی عێراق نەک تەنیا ئەو ٥١ ملیار دینارەی کە بۆ مانگی یەک هەرێم وەک داهاتی ناوخۆ گەڕاندیەوە بۆ دارایی عێراق.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت زانیاریی تایبەت بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران رەوانە بکات، بەگوێرەی رێنماییەکانی دادگای فیدراڵی.

باس لەوەشکراوە، هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات بەهەمانشێوەی داهاتی نانەوتی، داهاتی نەوتیش بخرێتە سەر ئەو ژمارە بانکییەی لە بانکی ناوەندی بۆ ئەو مەبەستە دانراوە.













گەلەری