سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:46:22/02/2025

1252 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار لە نرخەکەی دابەزی.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٠ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەوە هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ترەمپ هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا یەکـی مانگی ئایار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات













گەلەری