PM:12:46:20/02/2025
22264 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند،ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکانی رۆژ و شەو لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوورییەکاندا، پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو ٤ بۆ ٦ پلە نزمدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماجەی بەوەشکردووە، خێرایی با ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە دەچیتە زیاتر لە ٣٠ کم لە کاتژمێرێکدا.
کەشناسی هەرێم بۆ کەشی سبەینێ رایگەیاند، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ
بەفربارین لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا وە نمەباران لەناوچە جیاجیاکاندا،
پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ کاریگەری دابارین لاواز دەبێت تەنها ناوچە شاخاوییە
سنوورییەکان نەبێ کاریگەری بەلاوازی بەردەوامی دەمینێتەوە بۆ بەرەبەیانی رۆژی
شەممە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ٤ بۆ ٥ پلە
بەراورد بە تۆمار کراوەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :١٠پلەى سیلیزى
سلێمانی :٧پلەى سیلیزى
دهۆک :٧
پلەی سیلیزى
کەرکوک :١٢پلەى سیلیزى
زاخۆ :٨
پلەی سیلیزى
هەڵەبجە : ٦ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -٤ پلەى
سیلیزى
سۆران :٥پلەى سیلیزى
گەرمیان :١٢
پلەی سیلیزى.