سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو پیاوەی دوای ٢٨ ساڵ گەڕایەوە کوردستان

AM:10:32:20/02/2025

9724 جار خوێندراوەتەوە

سەیفوڵا حسێن خەڵکى ناوچەی سەروچاوەى دەڤەرى ڕاپەڕینە، لە دواى ٢٨ ساڵ لە بێسەروشوێنبوونى و لە ئەفریقا دۆزرایەوە.


باسی گەنجێک دەکەین کە ماوەی ٢٨ ساڵە بێسەروشوێنە خێزان و کەسوکاری و هاوڕێکانی لێی بێ خەبەر بوون، لەبەر قەیرانەکانی کوردستان بارگە و بنەی هەڵگرت و لە ساڵی ١٩٩٦ ویستی بەرەو ئەوروپا بەڕێ بکەوێت بێ ئاگا لەوەی کە زیندانەکانی ئەفریقا چاوەڕێی دەکات.

سەیفوڵا حسێن خەڵکی ناوچەی سەروچاوەی سەر بە دەڤەری ڕاپەڕینە خاوەنی خێزان و منداڵە دوێنێ کاتژمێر ٤:٠٠ بەرەبەیان گەیشتەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی، بە کەسوکار و خێزانی شاد بوویەوە.

لە ساڵی ١٩٩٦ تەنانەت تۆڕی مۆبایل و ئینتەرنێت لە سەروچاوە بوونی نەبووە، سەیفوڵا حسێن کاتێک وڵاتی بەجێ هێشتووە نەیتوانیوە پەیوەندی بە هیچ یەکێک لە خێزان و هاوڕێکانییەوە بکات.

سەیفوڵا حسێن، وەک خۆی باسی دەکات لە ماوەی ئەو ساڵانەی دوور لە کوردستان بووە لە چەندین بەندینخانە زیندانی کراوە، هەر یەک لە بەندینخانەکانی (سۆماڵ، تاکینیا، سەدر، ئۆگەندا).

لە ساڵی ١٩٩٦ تاوەکو ساڵی ٢٠٠٤ پێنج هاوڕێی ئەزیزم پەیوەندیان پێوە کردم کە هەر پێنجیان لە ئەوروپا نیشتەجێبوون گەیشتبوون بەو شوێنەی کە خۆیان دەیانەوێت، لە دوای ئەو پەیوەندیە چەندین جار پەیوەندیم پیوە کردوون بێ ئاگا لەوەی کەسوکار و خێزانم ئاگادار نەکراونەتەوە کە من زیندانی کراوم.
سەیفوڵا حسێن لە ئەفریقا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە، خێزانەکەی بە رەگەز ئەفریقییە.

هاوکات، نزیکەى دوومانگ لەمەوبەر لەرێگەی رێکخراوێکەوە پەیوەندى بە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانیەوە کرا، کە زیندوەو لە زیندانەکانی کینیا دەستبەسەرە، دواى ٢١ ساڵ بۆ یەکەم جار قسەى لەگەڵ خێزانەکەیدا کردوو بڕیاریدا بگەڕێتەوە کوردستان.

لە دوای ٢٧ ساڵ چاوەڕوانی مام حسێنی باوکی سەیفوڵا ساڵی پار کۆچی دوایکرد و بێ بەش بوو لە بینینەوەی کوڕەکەی.
هاوکات، بە ڤیدیۆ ساتی شادبوونەوەی سەیفوڵا حسێن بە کەسوکاری













گەلەری

‌بەپەلە