AM:09:43:20/02/2025
1304 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رووسیا ئامادەیی ئەوەی هەیە کە کۆتایی بە جەنگی ئۆکرانیا بهێنێت. بڕیارە یەکێتی ئەوروپاش بۆ تاوتوێکردنی هەڵگرتنی سزاکانی سەر رووسیا کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، رووسیا لە پێگەیەکی بەهێزدایە بەوەی کە زۆرترین ناوچەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و بۆ سەرۆکی ئۆکرانیا باشترە کە بەزوترین کات دانوستان سەبارەت بە کۆتاییهێنانی جەنگی وڵاتەکەی بکات.
لەلایەکی دیکەشەوە، بڕیارە رۆژی ٢٤ی ئەم
مانگە، لە دانیشتنی یەکێتی ئەوروپادا، گفتوگۆ لەبارەی پرسی هەڵگرتنی سزاکانی سەر
رووسیا بکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای نزیکەی سێ ساڵ لە
جەنگی ئۆکرانیا، لەئێستادا نزیکە لەوەی بە یەکجاریی ئاگربەستی جەنگەکە
رابگەیەندرێت و ئەمریکا و خودی دۆناڵد ترەمپیش بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەکانیان چڕ
کردووەتەوە.