سەردێڕ:

دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو چەکداری داعشی دەستگیرکرد

PM:10:35:19/02/2025

1828 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا، لە دەوروبەری سلێمانی توانییان دوو تیرۆریست دەستگیربکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە ماوەی ١٢ تا ١٦ـی ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان، توانییان دوو تیرۆریست لە دەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە روویان لە دەوروبەری شاری سلێمانی کردبوو، لە رابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازییان بینیوە.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی دووی تیرۆر راگیراون و رووبەڕووی یاسا کرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.













گەلەری

‌بەپەلە