سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، سەرۆکی ئۆکرانیا دیکتاتۆرە و بڕوای بە پرۆسەی هەڵبژاردن نییە. دەشڵێت، پێویستە بە خێرایی بجوڵێت لەگەڵ دانوستانەکان ئەگینا وڵاتەکەی بۆ نامێنێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی (ئێكس)ـدا هێرشی كرده سه‌ر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و به دیكتاتۆر ناوی برد و وتی ئه‌مه‌ریكای لە شەڕێک تێوەگلاندووە كه ناتوانێت براوه بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیلێنسکی دانی به‌وه‌دا ناوه نیوه‌ی
ئه‌و پاره‌یه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئۆكرانیا نێردراوه، دیار نه‌ماوه و هەروەها
ره‌تی كردووەتەوە هه‌ڵبژاردن بكرێت.
وتیشی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێگه‌یه‌كی لاوازی جه‌ماوه‌ریی
هه‌یه و تاكه شتێك كه زانیویه‌تی ئه‌وه بوو وه‌كو كه‌مانچە یاریی به بایدن ده‌كرد
بۆیە باشتر وایه په‌له بكات، ئه‌گه‌رنا وڵاته‌كه‌ی نامێنێت.
باسی لەوەشکرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گفتوگۆ و دانوستانی
سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ روسیا ده‌كه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و دەشڵێت، "ئۆكرانیام
خۆش ده‌وێت، به‌ڵام زێلێنسکی كارێكی ئابڕووبه‌رانه‌ی كردووه".
باسی له‌وه‌ش كرد، جه‌نگی ئۆكرانیا بۆ ئه‌ورووپا گرنگە،
به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگ نییه، به‌تایبه‌تی كه ملیۆنان هاوڵاتی ئەو وڵاتە به‌بێ
هۆکار و كوژران.