PM:08:22:19/02/2025
1452 جار خوێندراوەتەوە
شاسوار عەبدولواحید پێش هەڵبژاردن رایگەیاند، هێرشی میدیایی پارتی و یەکێتی درۆ و ساختەیە و تەنها پێش هەڵبژاردن بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەلک وا دەکەن، ئێستاش دوای هەڵبژاردن تەواوی ئەو قسانەی سەرۆکی نەوەی نوێ هاتە دی و بەرپرسانی پارتی و یەکێتی دەڵين بەینمان زۆر باشە و هیچ گرفتمان لە نێواندا نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دوای تێپەربوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەموو قسانەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کردبووی لەبارەی هێرشە میدیایەکانی نێوان پارتی و یەکێتی هاتنە دی.
پێش هەڵبژاردن شاسوار عەبدواحید ئاماژەی بەوەکرد، هێرشی میدیایی پارتی و یەکێتی درۆ و ساختەیە و تەنها بۆ
هەڵخەڵەتاندنی خەڵک وادەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی دەڵێن، نێوانیان
زۆر باشە و هیچ گرفتێکیان لە نێواندا نییە.