سەردێڕ:

سبەینێ ٦٠٢ زیندانیی فەڵەستینی بەرامبەر بە شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن

PM:08:03:21/02/2025

3304 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ سوپای ئیسرائیل ٦٠٢ زیندانیی فەڵەستینی ئازاد بکەن، لەبەرامبەر شەش بارمتەی ئیسرائیلی.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززەو ئیسرائیلدا، بڕیارە سبەینێ سوپای ئیسرائیل ٦٠٢ زیندانیی فەڵەستینی بەرامبەر شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات.

پێشتریش، گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین، لە چوارچێوەی هەمان رێککەوتندا، چوار تەرمییان رادەستی ئیسرائیل کردەوە.

هاوکات، لە راگەیەندراوێکدا سوپای ئیسرائیل هۆشداری لە هەر پێشێلکاریەک لەلایەن حەماسەوە دەدات سەبارەت بەم رێککەوتنە.













گەلەری