سەردێڕ:

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس برینداربوون

PM:07:35:19/02/2025

12316 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا لە رێگای نێوان ژاراوە بۆ قەڵادزێ رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون. چاوگێک لە نەخۆشخانەی قەڵادزێش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بریندارەکان چارەسەری پێویستان بۆ کراوە بەڵام یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئیستا لە رێگای نیوان ژاراوە بۆ قەلادزی رووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری توێتا هایلۆکس و ئۆپڵ روویدا و بەهۆیەوە سئ کەس گەیەندرانە نەخۆشخانەی قەلادزێ.

لەبارەی بریندارەکان چاوگێک لە نەخۆشخانەی قەڵادزی بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، بریندارەکان دوو ژن و پیاوێکن و ژنەکان سەرنشینی پیکابەکە بوون و پیاوەکە شۆفێری ئۆپڵەکە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنەکان بە سوکی بریدار بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە بەڵام شۆفێری ئۆپڵەکە برینەکەی سەختە و چارەسەری  ئەگەری هەیە لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بکرێت.

لە ئێستادا هیزەئەمنیەکان و پۆلیسی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

 

 

سابڕ عەبدوڵا - راپەڕین













گەلەری

‌بەپەلە