PM:06:43:19/02/2025
1284 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، "به رێژه‌ی ٩٠٪ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێككه‌وتووین و پێش نه‌ورۆز حكومه‌ت پێكدێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـێ شوباتـی ٢٠٢٥، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، "لە پێکهێنانی حکومەتدا بەپێی ئیستحقاقی یەکێتی لە هەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ یەکێتی دەکەین رازی نابین بە په‌نجا به پەنجا".
ئەوەشی خستەڕوو، "له چەند رۆژی داهاتوودا لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ
یەکێتی کۆدەبینەوە و هەر لایەنێک قبوڵبکات یەک حکومەت و یەک لەشکرمان هه‌بێت، ئێمە
ئامادەین دانوستاندنی له‌گه‌ڵدا بکەین".