PM:01:03:19/02/2025
2228 جار خوێندراوەتەوە
دوێنێ شەو ژنێکی دووگیان خۆی و منداڵەکەی لە نەخۆشخانەی تایبەت بە ژنان و مناڵان گیانیان لەدەستدا و لەبەرامبەردا نەخۆشخانەکەش رایگەیاند، "له‌بری ئه‌وه‌ى رێگاى زانستی بگرێته‌به‌ر، چووه‌ته لای مامانێك و ئه‌و كۆرپه‌له‌كه‌ى بۆ ده‌رهێناوه، تووشى حاڵه‌تی خوێنبه‌ربوونى ناوه‌كی بوو له حاڵه‌تێكى سه‌ره مه‌رگدا گه‌یه‌نراوەتە نه‌خۆشخانه‌كه‌مان".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبوون له‌كه‌لار ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایی ئه‌و ژنه كۆرپه‌له‌كه‌ى سكی ناته‌واو بووه له رووى جه‌سته‌ییه‌وه دواى ئه‌مه‌ش ژنه‌كه له ماڵه‌وه هێڵراوه‌ته‌وه و دوای خراپبوونی دۆخی هێنراوەتە نەخۆشخانەکەمان و سه‌رباری ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی بۆی به‌داخه‌وه نه‌توانرا ژیانى رزگار بكرێت و گیانى سپارد".
هاوکات لە راگەیەندراوەکە باس لەوەشکراوە، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان لەگەڵ گەیشتنی نەخۆشەکە و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمێكى
پزیشكیی هەشت كه‌سیی كارى پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه و هه‌موو
ئه‌و قسانه‌شی كه ده‌كرێت له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه به‌هۆی نه‌بوونى خوێنه‌وه له
نه‌خۆشخانه‌كه‌یان گیانى له‌ده‌ستداوه، دووره له راستییه‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، ١٠ بوتڵ
خوێنى بۆ دابینكراوه له‌گه‌ڵ دوو بوتڵ پلازما، هاوكات بوتڵی دیكه‌ى خوێنیشی بۆ ئاماده‌كرابوو، "هه‌روه‌ك خۆشبه‌ختانه به خه‌مخۆریی خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌رگیز كێشه‌ى نه‌بوونى خوێن
له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا نه‌بووه و هه‌موو كات زیاتر له‌وه‌ى پێویسته خوێن به‌رده‌ست
بووه".