PM:12:26:19/02/2025
21164 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی شەپۆلی باران و بای خێرا ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هاوکات کەشناسی عێراقیش دەڵێت، دوو شەپۆلى باران روو لە ناوچەکانى عێراق دەکات، شەپۆلى یەکەم لەئەمڕۆوە تا هەینى و شەپۆلى دووەم لە هەینییەوە دەستپێدەکات تا دوو شەممە.
ئەمرۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی باران بارین ناوچەکەمان دەگرێتەوە و لە ناوچە سنورییەکان بەفر دەبارێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.
هاوکات، کەشناسی عێراق لەبارەی هاتنی
دوو شەپۆلی باران بارین رایگەیاند، بە دوو قۆناغە، سەرەتا کەشەکە لە شێوەی بارانبارین لەگەڵ ڕەشەبا ، دواتر بەرزبوونەوەی
تۆز و خۆڵ لە ناوچە سنووردارەکانی رۆژئاوا دەست پێدەکات.
سەبارەت بە شەپۆلی دووەم ئەوەی خستووەتەروو، لە رۆژی هەینی دەستپێدەکات، بە هەورەبروسکە و سەرمایەکی
توند و بەفر لە بەرزاییە شاخەکاندا و رەنگە ناوچە نزمەکانی شارەکانی باکوری وڵات و
هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و رۆژئاوا بگرێتەوە.