بڕیارە سبەینێ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت دوای متمانە لێوەرگرتنەوەی حکومەتەکەی ئۆلاف شۆڵتز لەلایەن پەرلەمانەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بڕیارە سبەینێ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بە بەشداری زیاتر لە چوار هەزار کاندید بۆ کورسی پەرلەمانی بەڕێوەبچێت هاوکات، بەپێی یاسای نوێى هەڵبژاردنیش ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە ٧٣٣ کورسیەوە کەمکراوەتەوە بۆ ٦٣٠ کورسی.
هاوکات، هەر بەپێی
یاسای نوێ هەر لایەنێکی سیاسی گەر ٥٪ـی دەنگەکان بەدەست نەهێنیت ناتوانێت هیچ کورسییەکی
لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا هەبێت و ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختەش دوای ئەوە دێت کە پەرلەمانی
ئەڵمانیا متمانەی وەرگرتەوە لە حکومەتەکەی ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و کاندیدی
پارتی سۆشیاڵ دیموکراتی ئەڵمانیا.
فریدریش مێرز،
سەرۆکی پارتی دیموکراتی مەسیحی بە لایەنگرانی راگەیاندووە، لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا،
ئەڵمانیا بەرپرسیارێتی لە ئەوروپا دەگرێتە ئەستۆ و جارێکی دیکەش لایەنی راستڕەوی جێگرەوە
بۆ ئەڵمانیا دەخرێتە پەراوێزی سیاسییەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
هەڵبژاردنی ئەڵمانیا حەوت مانگ پێشخراوە و پارتە سیاسییەکانی ئەڵمانیا نزیکەی دوو
مانگە دەستیان کردووە بە بانگەشەی هەڵبژاردن.