سەردێڕ:

هاتووچۆی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی لابردنی کامێراکان بڵاوکردەوە

AM:10:31:19/02/2025

7388 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک بڵاو بۆتەوە کە کامێراکانی ڕێگای دوکان – تاسڵوجە یاخود هەندێک شوێنی وەک شەقامی نێوان تاسڵوجە و ڕاپەڕین لێکرابێتەوە، دەشڵێت، بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە هەڵنەوەشاوەتەوە و لای نابات.


ئەمرۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەم هەواڵانە چەواشەکارییە و دوورە لە ڕاستی، بەڵام وەک بنەمایەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە لای نابات، بەڵکو هەندێک شوێن هەیە بە سیستەمێکی نوێ وە جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لە ڕووی کوالێتییەوە دادەنرێت.

ئاماژە بەوەدەکات، سیستەمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ وە لە هەر شوێنێکش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی ئێجگار کەمکردۆتەوە.

لە کۆتایشدا جەختدەکاتەوە، شۆفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەین سەرچاوەی ڕاست و دروستی بابەتەکان هەمووی لەلای بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانییە، دڵنیاتان ئەکەین بەهیچ جۆرێک کامێراکان لێ ناکرێنەوە وە کار دەکات و پڕۆسەکە لە گەشەیەکی بەردەوامدایە.

 













گەلەری

‌بەپەلە