PM:11:07:18/02/2025
1776 جار خوێندراوەتەوە
یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ، سبەینێ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ نەوت دابەش دەکرێت بەسەر ئەو هاوڵاتیانەی کە فۆرمی خۆراکیان کەرکوکە.
ئەمرۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، یەكەی سوتەمەنيی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكەن كە فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە و تاوەكو ئێستا نەوتی پسوڵەی ژمارە دوویان وەرنەگرتووە سبەینێ نەوتیان بەسەردا دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییانەی نەوتی
پسوڵەی ژمارە دوویان وەرنەگرتووە سبەینێ چوارشەممە نەوتی كەركوك لە ناوچەی شۆڕش لە
بەردەم فەرمانگەی ئاو دابەشدەكرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، وەرگرتنی نەوتەكە پێویستی بە
پسوڵەی ژمارە دوو و كارتی نیشتمانی و كۆپییەكەیەتی و بڕی ئەو نەوتەی بە هاوڵاتییان
دەدرێت ٥٠ لیترە و بە ٧ هەزار و ٥٠٠ دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.