PM:10:46:18/02/2025
13460 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بەهۆی نەدانی قەرزەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دەستەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی عێراق، بڕیاری خۆی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی سزایی دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ئاشکرا کرد کە پێویستی بە داخستنی دەستبەجێی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیاکە هەیە، بەهۆی نەدانی قەرزەکانی و بەردەوامی سەرپێچیەکانی کە بەرامبەری تۆمارکراوە، هەروەها داوای لێبکات قەرزەکانی بداتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە کۆمپانیاکە قەرەبووی بەشداربووانی بکاتەوە،
بۆ ئەوەی بەژداربووان زیانیان پێنەگات و زەرەرمەند نەبن.
هەروەها دەسەڵات بەشی دەنگی بەکاربەرانی ئاڕاستە
کرد کە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سکاڵای بەشداربووان سەبارەت بە پچڕانی
خزمەتگوزارییەکان، و بە فەرمی تۆماریان بکات، لە هەمان کاتدا کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم
بەرپرسیار دەکات لە هەموو دەرئەنجامەکانی پچڕانی خزمەتگوزارییەکە.