PM:12:10:22/02/2025 
        
      5936 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە بڕیاری راگرتنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن .
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ماركۆ رۆبیۆ، داوای پشتوانی لە وڵاتانی جیهان دەکات بۆ راگرتنی جەنگ، هەروەها پابەندی سەرۆکى ئەمریکا رادەگەیەنێت بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا .
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هاوکات رۆژی
دووشەممە، یادی سێیەمین ساڵڕۆژی هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان روسیاو ئۆکرانیایە کە بووەتە
هۆی کوژرانى دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونى ملیۆنان کەس و سەدان ملیار دۆلاریش زیان
بەر هەردوو وڵاتەکە گەیشتووە.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             