PM:01:45:22/02/2025
1456 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا ئیستا حکومەتی هەرێم وەڵامی ئەم نوسراوەی بەغدا ناداتەوە سەبارەت بە تەوتینی مووچەو ناردنی داهاتی نانەوتی و ناردنی داهاتی نەوت بۆ ژمارە حسابێکی بانکی ناوەندی عێڕاقی.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر وەڵامی ئەو نوسراوەی بەغدای نەداوەتەوە سەبارەت بە تەوتینی مووچە و ناردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی و نەناردنی ئەو زانیارییانە خەمساردی و بێ باکی هەردوو حزبی دەسەڵاتە بەرامبەر هاوڵاتتیان.
ئاماژە بەوەشکراوە، نەناردنی ئەو زانیاریانە
خەمساردی و بێ باکی هەردوو حزبی دەسەڵاتە لەهەرێم بەرامبەر بە هاوڵاتیان و دزینی
زیاتری داهاتی کوردستانە، ئەمە مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆران دروستدەکات.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەوەشی خستەڕوو، پارتی و یەکێتی و حکومەتە شکستخواردوەکەیان
بەرپرسن لە هەر گرفتێک بۆ مووچەی مووچەخۆران دروست دەبێت.