سەردێڕ:

کونسوڵی گشتی ئەمریکا: گرنگە هەرێم یاسای بودجەی هەبێت لە پێناو شەفافیەتی داهات و خەرجییەکانی

PM:08:51:18/02/2025

1148 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی حکومەتی کاربەرێکەر لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا کۆبوونەوە و رایگەیاند، "هەموو ساڵێک پرۆژە یاسایی بودجەمان ئامادەکردووە". کونسوڵی گشتی ئەمریکاش دەڵێت، گرنگە لەمەودوا هەرێمی کوردستان یاسای بودجەی هەبێت لە پێناو شەفافیەت لە داهات و خەرجیەکان.


ئەمرۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر لەگەڵ ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و باسیان لە کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە رێی کفتوگۆ و دانوستان کرد.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەکرد، لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان پەسەندکراوەو کێشەی تەمویل و تەرخان چارەسەر کراوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەساڵی ٢٠٢٥ بەبێ کێشە مانگانە لەکاتی خۆی خەرج دەکرێت.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی ئەمریکا باسی لەوەکرد، گرنگە لەمەودوا هەرێمی کوردستان یاسای بوودجەی هەبێت لە پێناو شەفافیەت لە داهات و خەرجیەکان.













گەلەری