سەردێڕ:

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی

PM:06:55:22/02/2025

4072 جار خوێندراوەتەوە

كۆبوونەوەی شاندی باڵای دانوستانكاری پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەت لە سلێمانی كۆتایی هات و بڕیاریاندا درێژە بە کۆبوونەکان بدەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆتایی هاتوو و راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە لە بارەی کۆبوونەوەکەوە رایانگەیاند، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەخستنەڕوو و گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا کە بریتی بوو لە تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و دامەزراوەکانی دیکە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەبارەی ناوەرۆکی راپۆرتەکە سەرنج و تێبینی وەفدی دانوستاندکاری هەردوولا خرایەڕوو و میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتی رێکخستنەوە و رێککەوتن لەسەر کۆی بابەتەکان قسەی لەسەر کرا .

باسیان لەوەشکرد، هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو شاندی دانوستانکار بڕیاریاندا درێژە بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم.













گەلەری