سەردێڕ:

جوتیارانی کەرکوک کۆتاییان بە گردبوونەوە و مانگرتن هێنا

PM:07:12:18/02/2025

1672 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی سودانی لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ بەدواداچوون بۆ وردەکاری و رووداوەکانی دوێنێی جوتیارانی کەرکوک، نوێنەری جوتیاران بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، لەگەڵ لیژنەکەدا کۆبوونەتەوە و بڕیاریاندا داوە هەفتەیەک مۆڵەت بدەن بە حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.


ئەمرۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ ئەو لیژنەیەدا کۆبوونەتەوە کە سودانی پێکیهێناوە و بڕیاریانداوە کۆتایی بە گردبوونەوەکانیان بهێنن و هەفتەیەک مۆڵەت بدەن بە حکومەت بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکەت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا کێشەکانیان چارەسەر نەکرێت ئەوا دەست بە گردبوونەوەکانیان دەکەنەوە و یەکەمین کاریشیان دەستکردنەوەیە بە کێڵانی زەوییەکانیان




سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری