PM:07:00:18/02/2025
1652 جار خوێندراوەتەوە
وهزیری دارایی و ئابووری حكومهتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بۆ راییکردنی مامەڵەی خانەنشینان پێویستە سیستەمی ئەلکترۆنی کاروباری خانەنشینان چالاک و بەرەو پێشببرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئاوات جهناب، وهزیری دارایی و ئابووری حكومهتی کاربەڕێکەر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیەکە كۆبووهوه و جەختی لەسەر زوو راییکردنی مامەڵەی خانەنشینان کردەوە و چەند بڕیارێکی پێویستی لەوبارەیەوە دەرکرد.
ئاماژە بەوەکرا، پێویستە فەرمانبەران لە بەڕیوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی
داراییەوە بۆ پەڕێوەبەراییەکانی خانەنشین رەوانەبکرێن بەپێی پێویست تا کاتی تەواوبوونی
مامەڵەی ئەو خانەنشینانەی سەرەتای ئەمساڵ بریاڕی خانەنشین بوونیان بۆ دەرچووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە دەسەڵاتەکان داببەزێندرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنشین لەسەر
ئاستی پاریزگا و قەزا و شار و شارۆچکەکان.