سەردێڕ:

ئەندامێکی پارتی: یەکێتیی و پارتی لەسەر نزیکەی ١٠ تەوەری پێکهێنانی حکومەت رێککەوتوون

PM:12:36:18/02/2025

1156 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگەیاند، پارتی و یەکێتی لەسەر نزیکەی ١٠ تەوەر لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت رێککەوتوون. هاوکات، دوێنێ وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە بەرنامەی تاوتوێ رایگەیاند، خولی داهاتووش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، بڵند ئیسماعیل ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگەیاند، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر نزیکی هەشت بۆ نۆ تەوەری پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

هاوکات دوێنێ دڵشاد وەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە بەرنامەی تاوتوێ رایگەیاند، "بە بڕوای خۆم وەك ئەوەی لەناو واقیعەكەدام، بۆ خولی داهاتووش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، کە حزبەکانی دەرەوەی پارتی دەتوانن کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن بەڵام یەکێتی دژی ئەم بڕیارە بوو، لە ئێستادا یەکێتی و پارتی بە تەنها رێکدەکەون بۆ پێکهێنانی حکومەت.













گەلەری

‌بەپەلە