PM:12:34:18/02/2025
1060 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارەکانی بەغدا چوونە ناو جوتیارانی کەرکوک و پاڵپشتیان دەکەن، هاوکات تاکە فراکسیۆنن هەر ١٥ پەرلەمانتارەکەی بۆ پاڵپشتی جوتیاران چوونە کەرکوک.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە دوای ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە پارتی و یەکێتی بێویژدانانە کەرکوکیان بەجێهێشت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەدرێژایی سێ ساڵ وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا
شەڕی داواکارییەکانی جوتیارانی کوردیان کردووە لە کەرکوک و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەرچەندە هەمواری یاسایی گەرانەوەی موڵک و ماڵ بۆ
خاوەنەکانیان لەلایەن عێراقەوە پەسەندکرا، بەڵام هێشتا کێشەی زەوی و زاری
جوتیارانی کەرکوک یەکلایی نەبۆتەوە و دەسەڵاتدارانی یەکێتی و پارتی هیچ هەڵوێستێکی
جدییان لەوبارەیەوە نەبووە.